سەدر بارەگاكانی سەرایا سەلامی داخست

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بارەگاكانی سەرایا سەلام كە میلیشیای چەكداری سەر بە ڕەوتەكەین داخست.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە كەمێك لەمەوبەر وتەبێژێك بەناوی ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا خوێندییەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داخستنی بارەگاكانی سەرایا سەلام-ی لە پارێزگاكانی عێراق جگە لە بەغداد و كەربەلا و نەجەف و سەڵاحەدین ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، هەموو چەكدارەكانی سەرایا سەلام چەك دادەنێن و دەچنەوە ناو ڕیزەكانی ڕەوتی سەدرەوە.

وتەبێژەكەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاشكرایكرد، جگە لەو چوار پارێزگایە، چەكدارانی سەرایا سەلام ڕێگەپێدراونین لە هیچ شوێنێك چەك هەڵبگرن و لەو چوار پارێزگایەشدا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا كاردەكەن و دەبێت ئەو بڕیارە لەماوەی 15 ڕۆژدا جێبەجێبكرێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی بابل ڕەتیدەكاتەوە كوژران و برینداربوونی سێ كەسەكە تیرۆری سیاسی بن

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز لیژنە پێکدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوولی سەربازی دەستپێدەكات

وەزارەتی بەرگریی عێراق خوولی سەربازی دەكاتەوە و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە. وەزارەتی بەرگریی عێراق، داوا لەو خوێندکارانە دەکات کە…
Total
0
Share