راپۆرتێک: %11 ی هاوڵاتییانی عێراق تووشی نەخۆشیی شەکرە بوون

بەپێی راپۆرتێک نزیکەی 11% ی هاوڵاتییانی عێراق تووشی نەخۆشیی شەکرە بوون، بەمەش لە ریزبەندی وڵاتان بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە لە پلەی 58 ی جیهاندا دێت.

هەر بەپێی راپۆرتەکە لە ریزبەندی وڵاتان بۆ نەخۆشیی شەکرە، پاکستان لە پلەی یەکەمی جیهاندا دێت، 30.8% ی دانیشتووانی تووشی نەخۆشییەکە بوون، کوەیتیش لە ریزبەندی وڵاتە عەرەبییەکاندا بە پلەی یەکەم دێت و لە ریزبەندی وڵاتانی جیهان لە پلەی سێیەم دێت و 24.9% ی دانیشتووانەکەی تووشبوون.

لە سەر ئاستی جیهان عێراق پلەی 58 ی گرتووە و لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکانیش پلەی 11 ی گرتووە بەهۆی ئەوەی 10.7% ی دانیشتووانەکەی تووشی شەکرە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: داوامانكردووە لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخانبكرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داوامانكردووە لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share