ئەمریكا 144 ملیۆن دۆلار دەدات بە تاڵیبان

بۆ یەكەمجار دوای كۆنترۆڵكردنی ئەفغانستان و دەسەڵات گرتنەدەست لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەمریكا هاوكاریی دارایی دەدات بەو وڵاتە.

هاوكارییە داراییەكەی ئەمریكا بۆ ئەفغانستان بریتییە لە 144 ملیۆن دۆلار و ڕادەستی حكومەتەكەی تاڵیبان دەكرێت.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی هاوكارییەكەوە لە تویتەر نووسیویەتی، “واشنتن پابەندە بە پشتیوانیكردنی داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ گەلی ئەفغانستان، لەڕێگەی هاوكاریی دیپلۆماتی و ئابوری و مرۆییەوە”.

پێشتر ژاپۆن 58 ملیۆن دۆلاری لەڕێگەی حەوت ڕێكخراوی نێودەوڵەتییەوە دابوو بە ئەفغانستان بەمەبەستی یارمەتیدانی ئاوارەكانی ئەو وڵاتە.

مانگی ڕابردوو ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندبوو، 229 تۆن كەرەستە و پێداویستیی پزیشكی ڕەوانەی ئەفغانستان كردووە و بەردەوامیش دەبێت لە گەیاندنی هاوكاریی زیاتر بەو وڵاتە.

لەدوای گرتنەدەستی دەسەڵات لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تاڵیبان بەردەوام لەهەوڵی بەدەستهێنانی هاوكاریی وڵاتاندایە و بۆ ئەو مەبەستە لە دوو مانگی ڕابردوودا چەندین جار پەیوەندی بە وڵاتانی ناوچەكە و خۆرئاواوە كردووە.

بابەتی پێشتر

کێشەی ئەو خوێندکارانە چارەسەرکرا کە نمرەكانیان 99 زیاترن و بەشی پزیشکی وەرینەگرتن

بابەتی دواتر

منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە مزگەوتێکدا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share