كۆمپانیای “نەفتلهیلال”ی ئیماراتی، وادەی هەناردەكردنی غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستانەوە ئاشكراكرد و دەڵێت، “دوای پڕكردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ، لە ماوەی كەمتر لە پێنج ساڵدا غازی هەرێم هەناردە دەكەین”.
ماجد جەعفەر، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای “نەفتلهیلال”ی ئیماراتی و هاوبەشەكانی لە كۆنسۆرتیوم پێرل پەترۆلیۆم ڕایگەیاند، “توانای هەناردەكردنی غازمان هەیە و ئەوەش پەیوەستە بە خواست و داواكاریی توركیا و ئەوروپاوە، دەتوانین لە ماوەی كەمتر لە پێنج ساڵدا غازی سروشتیی هەرێمی كوردستان هەناردە بكەین”.
وتیشی، “كاری لەپێشینەی ئێمە پڕكردنەوەی پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراقە و دوای ئەو كارە لە ماوەی كەمتر لە پێنج ساڵدا غاز هەناردەی دەرەوە دەكەین”.
كۆمپانیای پێرل پەترۆلیۆم بە سەرپەرشتیی هەردوو كۆمپانیای دانە غاز و هیلالی ئیماراتی، سەرگەرمی فراوانكردنی كێڵگەی كۆرمۆرە لە ناوچەی گەرمیان و دەیەوێت توانای بەرمهێنانی غازی سروشتی لەو كێڵگەیەدا بگەیەنێت بە یەك ملیار مەتر سێجای ڕۆژانە.