لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە سۆران دوو كەس برینداربوون

پۆلیس: پێدەچێت بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بێت

ڕووداوێكی تەقەكردن لە قەزای سۆران ڕوویدا، پۆلیسی ناوچەكە دەڵێت، دوو كەس بریندارن و پێدەچێت بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بێت.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕووداوێكی تەقەكردن لە زانكۆی سۆران ڕوویدا، لەنێو ئۆتۆمبێلێكەوە تەقە بە ئاراستەی ناو ئۆتۆمبێلێكی دیكە كرا.

شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو كەس برینداربوون.

وتیشی، “ڕووداوەكە پەیوەندی بە زانكۆكە و خوێندكارانییەوە نییە، بەڵكو تەنها لەبەردەم ئەوێ ڕوویداوە و پێدەچێت بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە بێت”.

وتەبێژی پۆلیس وردەكاریی زیاتری لەبەردەستدا نەبوو، ئاماژەی بەوەكرد، چاوەڕوانی لێكۆڵینەوەكان و گەیشتنی وردەكارییەكەیەتی و دواتر ئاشكرایان دەكەن.

بابەتی پێشتر

دەرچووانی 12 لە هەولێر گردبوونەوە و هێرشیان كرایەسەر

بابەتی دواتر

ئیمارات: غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی دەرەوە دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو…
Total
0
Share