ساڵی ڕابردوو عێراق قازانجی كردووە

بەپێی داتاكانی بواری ئابوری، ساڵی 2020 بەهای هەناردەنیی عێراق زیاتربووە لە تێچووی هاوردەنییەكانی و تەرازووی بازرگانیی عێراق لە قازانجدا بووە.

ماڵپەڕی “ITC Trade” ئاشكرایكرد، ساڵی ڕابردوو تەرازووی بازرگانیی زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی لەزیاندابووە، جگە لە پێنج وڵات كە یەكێكیان عێراقە.

ساڵی 2020 هەریەك لە عێراق، سعودیە، بەحرەین، كوەیت و قەتەر هەناردەنییان زیاتربووە لە هاوردەنییەكان و بەوەش تەرازووی بازرگانییان لە قازانجدا بووە، وەك ئەوەی لە خشتەكەی لای خوارەوەدا خراوەتەڕوو:-

تەرازووی بازرگانیی هەر وڵاتێك، بریتییە لە جیاوازیی نێوان بەهای هەناردەنی و هاوردەنییەكانی لەماوەیەكی دیاریكراودا، ئەگەر بەهای هاوردەنی زیاتربێت لە بەهای هەناردەنی، ئەوا كورتهێنان لە تەرازووی بازرگانیدا هەیە، گەر پێچەوانەی ئەوەش ڕووبدات واتە تەرازووی بازرگانیی وڵاتەكە لە قازانجدایە.

بابەتی پێشتر

نرخەكەی زیاترە لە 8 ملیۆن دۆلار.. یەكەمین پوول لە جیهاندا بۆ فرۆشتن دانرا

بابەتی دواتر

بەهۆی قسەكانی جەلال پەرێشانەوە فراكسیۆنی پارتی داوای لێبوردن دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەوەش دوای سەرهەڵدانی کێشەکانی نێوان گرووپی ڤاگنەر و حکومەتی روسیا…
Total
0
Share