پلانی پاریس بۆ جێگرتنەوەی مباپێ

یانەی پاریس سان جێرمان دەستی بە گەڕان کردووە بۆ دابینکردنی جێگرەوەی کیلیان مباپێ، لە کاتێکدا گرێبەستی یاریزانە فەرەنسییەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و تاوەکو ئێستا بە نوێکردنەوەی قایلنەبووە.

مباپێ لە دوو مانگی داهاتوودا سەربەست دەبێت لە دانوستاندن لەگەڵ یانەیەکی دیکە، یانەی ڕیاڵ مەدرید خوازیاری سەرەکییە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاوینی 2022 درێسی سپیی مەدرید دەپۆشێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “سکای دۆیچلاند”، بەڕێوەبەرانی پاریس بڕیاریانداوە هەموو تواناکانیان بەگەڕبخەن بۆ نوێکردنەوەی بۆندی مباپێ، لە ئەگەری سەرنەکەوتنیشیاندا ڕوودەکەنە خولی نەمسا و بۆند پێشکەشی کەریم ئادیمی ئەستێرەی هەڵکشاوی ئەڵمانیا و یانەی ڕێدبوڵ سالزبۆرگ دەکەن.

ئادیمی تەمەنی 19 ساڵە و بۆ پێکهاتەی ئەڵمانیا بانگهێشتکراوە، بەدرێسی سالزبۆرگی نەمساییەوە 18 یاریی کردووە و 14 گۆڵی تۆمارکردووە، شارەزایان پێیانوایە هەمان شێوازی یاریکردنی کیلیان مباپێ-ی هەیە.

بابەتی پێشتر

بۆ گەیشتن بە خۆشەویستەكەی وازی لە ناسناوی شاهانە و 1.3 ملیۆن دۆلار هێنا

بابەتی دواتر

مافەكانی هەرێم دەستەبەربكات<br> سائیروون و تەقەدوم باس لە شێوازی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆسیمین موشتەری زۆرە

ڤیکتۆر ئۆسیمین ئەو یاریزانەیە کە لە بازاری گواستنەوەى هاوینەى ساڵی داهاتوودا زۆرترین گرێبەست دەچێتە بەردەمی. لە ئێستاوە یانەکانی…
Total
0
Share