ئەوەی پۆگبا دەیەوێت ڕیاڵ مەدرید دەیکات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 گرێبەست پێشکەشی پۆل پۆگبا-ی فەرەنسی دەکات.

تۆڕی “ABC”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هاوینی 2022 پۆل پۆگبا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتاییدێت، تاوەکو ئەم ساتەش ناوبراو بەهیچ ڕێککەوتنێک نەگەیشتووە بۆ واژووکردنی بۆندێکی نوێ.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە بەسەرپەرشتی فلۆرنتینۆ پێرێز ئامادەکارییان کردووە بۆ پێشکەشکردنی 25 ملیۆن پاوەند وەک پاداشت لە ئەگەری نوێنەکردنەوەی بۆندەکەی و بێبەرامبەر پەیوەندیکردن بە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید.

هەروەها بڕی 12 ملیۆن پاوەندیان وەک مووچەی ساڵانە بۆ تەرخانکردووە، کە زیاترە لەو مووچەیەی لە یانەی مان یونایتد پێیدەدرێت.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانیش ئاشکرایکردووە، بۆندی پۆگبا تاکەبۆندی شاهانە نابێت، بەڵکو کیلیان مباپێ دەبێتە دووەم فەرەنسی لە یەک وادەی گواستنەوەکاندا پەیوەندی بە لۆس بلانکۆسەوە دەکات.

بابەتی پێشتر

فێرگسۆن: بەڕای من ئەم یاریزانە شایستەی باڵۆندۆرە

بابەتی دواتر

ڕاوێژكارێكی كازمی: جیاكردنەوەی دەستی ئەنجامەكان ناگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share