سیمیۆنی: هەوڵدەدەین ئازاری بەرشلۆنە بدەین

دیێگۆ سیمیۆنیی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئاستی پێکهاتەکەی بەهێزتر بووە و دەتوانن زیان بە بەرشلۆنە بگەیەنن.

سیمۆنی دەڵێت، “کە دەستمانپێکرد باش نەبووین، بەڵام ئێستا وەک چۆن بەرشلۆنە و مانچستەر سیتی لەڕووی بەرگرییەوە باشتربوون، ئێمەش باشتر بووین و گەشەمانسەندووە، سبەینێ بەرامبەر بارسا یاریمان هەیە و دەبێت هاوسەنگ بین، ئەو یانەیە گەورەیە و هەمیشە خاوەنی باشترینەکان بووە، بەڵام ئێمە دەتوانین بەو شێوازە یاریبکەن کە زیان بەوان دەگەیەنێت.”

بڕیارە سبەینێ کاتژمێر (5:15) بە کاتی هەرێمی کوردستان، یانەی بەرشلۆنە لەیاریگای خۆیدا چێوەی یارییەکانی هەفتەی (30)ی لالیگا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ گۆڵی (700) یونایتدی برده‌ پله‌ی پێنجه‌م

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی…
Total
0
Share