پێشمەرگە ڕێگەی نەدا شاندێکی حوکمی و “عەرەبی هاوردە” بچنە گوندێکی کوردییەوە

بەیانی ئەمڕۆ شاندێکی کشتوکاڵی پارێزگای دیالە، لەگەڵ چەند عەرەبێکی دەوروبەری خانەقین، ویستیان بچنە گوندێکی کوردی، سەبارەت بە دابەشکردنی زەوییەکان، بەڵام پێشمەرگە ڕێگەی نەدان.

مستەفا عەلی، دانیشتوانی گوندی دەکا لە ڕۆژئاوای خانەقین، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو عەرەبە هاوردانە، دەیان ویست لەگەڵ شاندە حکومییەکەدا زەوییەکانی ئێمە لە نزیک گوندەکە بکەن بەناوی خۆیانەوە”.

بە وتەی ئەو گوند نشینە ئەو عەرەبانە ماوەیەکی زۆرە دەیانەوێت نزیکەی سێ هەزار دۆنم زەوی لەو ناوچەیە بکەن بەناوی خۆیانەوە.

بە وتەی دانیشتوانی ئەو گوندانە، کشتوکاڵی دیالە و عەرەبەکانی ناوچەکە، دەیانەوێت لاوازی کورد لەو ناوچانەدا بقۆزنەوە بۆ بەناوکردنی زەوییەکان.

بەهۆی سیاسەتی بە عەرەبکردنی ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن حزبی بەعسەوە و دەر‌هێنانی بەڵگەی حوکمی بۆ ناوچەکوردییەکان بەناوی عەرەبەکانەوە، کێشەیەکی دەیان ساڵە لەو ناوچانە دروستبووە و لە نوسینەوەی دەستوریشدا ئاماژە بەناوچەکان کرا و مادەیەکی تایبەتی بۆدانرا بۆ ڕێککردنەوە و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام کێشە و ناکۆکییەکان تا ئێستاش بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لەهەموو مەڵبەندە تەندروستیەکانی پارێزگای سلێمانی بەردەستە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share