ناوی ڕەفتار و تاوان و دیاردەكان بڵاودەكاتەوە
سەدر هەڕەشەی سزادانی هاوڵاتییان و بەرپرسان دەكات

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، پەیامێك ئاراستەی حكومەت و هاوڵاتییان دەكات و باس لەوە دەكات كە ڕێگە بە پێشێلكردنی یاسا نادەن و سەرپێچیكاران سزادەدەن، وەك ئاماژەیەك بۆ گرتنەدەستی حكومەت لەلایەن ڕەوتەكەیەوە، هەروەها ئەو ڕەفتار و تاوان و دیاردانەشی بڵاوكردووەتەوە كە بەهۆیانەوە ئەنجامدەرانیان سزادەدرێن.

لە تویتێكدا ئەمڕۆ سێشەممە سەدر ڕایگەیاند، پێویستە حكومەت ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتییان دەستەبەربكات و جیاكاری لەنێوان ڕۆڵەكانی گەلدا نەكات”.

دەڵێت، “ئەمەش پێویستی بە هاوكاریی هاوڵاتییانە و نابێت لەسەرووی یاساوە بن و دەبێت پابەندی ببن و تەنانەت پێشێلكردنی یاسا لەلایەن هاوڵاتییانەوە، وادەخوازێت سزاكان كارابكرێن”.

لەدرێژەی تویتەكەیدا ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاشكرایكردووە، “سیاسەتی داهاتوومان ئەوەیە بە جەربەزەییەوە مامەڵە لەگەڵ هەر هاوڵاتییەكدا بكەین كە دەستدرێژی بكاتەسەر یاسا، وەك زیادەڕۆییكردنەسەر ئاو و كارەبا یاخود داگیركردنی شۆستە و شوێنە گشتییەكان و سەرپێچیی هاتوچۆ و تەقەكردن لە بۆنەكاندا و گرتن و داخستنی ڕێگا لە بۆنەكاندا”.

زیاتری ئاشكراكردووە و دەڵێت، “بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەی درۆ و نانەوەی ئاژاوەی تایفی و بەرتیل وەرگرتن و دەستدرێژیكردنەسەر كارمەندانی پەروەردەیی و تەندروستی و دەرچوواندنی بەڵگەنامەی ساختە و بەرزكردنەوەی نرخ و قۆرخكردنی بازاڕ” سزایان بەدواوەیە.

بەشێكی تر لەو پێشێلكارییانەی سەدر هەڕەشەی سزادانی ئەنجامدەرانیان دەكات بریتین لە، “داگیركردنی زەوی و موڵكی كەمایەتییەكان و دروستكردنی خانوو بەشێوەی زیادەڕۆیی و بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ گێچەڵپێكردن و هەڕەشە و ڕفاندن و دەستدرێژی سێكسی، هەروەها توندوتیژیی خێزانی و بەئاشكرا بەڕۆژوونەبوون لە مانگی ڕەمەزاندا”.

“بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و پەلاماردان و دەستدرێژیكردنەسەر بازگە ئەمنییەكان و بازگەكانی هاتوچۆ و پابەندنەبوون بە یاساكانیانەوە، دەستدرێژی و زیادەڕۆییكردنەسەر موڵكی گشتی و تایبەت و باندەكانی دەرۆزەكردن” بەشێكی تری ئەو كار و كەس و دیاردانەن كە ڕێبەری ڕەوتی سەدر هەڕەشەی سزادانی لەبارەیانەوە كردووە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە “بەرپرس و هاوڵاتیش سزادەدرێن لەپێناو عێراقێكی بەدەر لە تاوان و گوناهـدا”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە<br>تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

بابەتی دواتر

لیژنەی سامانە سروشتییەکان: کار بە پێشنیازەکانمان بکرێت گرانیی بەنزین نامێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی لەبەردەم مەترسیی هەڵوەشانەوەدایە

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی هەڵدەوەشێنێتەوە. محەمەد…
Total
0
Share