فلۆرینتینۆ پیرێز، سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید، بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری ڤینیسیۆسی بەڕازیلی نابێت و بەنیازە گرێبەستەكەشی نوێبكاتەوە.
ڤینیسیۆس ئەم وەرزە 12 یاریی بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە كردووە و 7 گۆڵی تۆماركردووە و 5 گۆڵیشی ڕەخساندووە.
پێرێز-ی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید بڕیاری كۆتایی داوە لەسەر داهاتووی ڤینیسیۆس و ئەگەر مباپێ-ش بكڕن، هەر دەستبەرداری نابن.
لە لێدوانێكیشیدا سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە، ئەوان وەك داهاتووی یانەكە لە ڤینیسیۆس دەڕوانن و بەنیاز نین دەستبەرداری ببن.