پاریس دۆناروما لە میلان دەڕفێنێت؟ لیۆناردۆ بەڵێنی گەورەی پێداوە

 

سەرچاوە ئیتاڵییەکان ئاماژە بە دەستپێکی هەوڵەکانی یانەی پاریس سانت جێرمان دەکەن بۆ گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێزی یانەی ئەی سی میلان.

دۆناروما لە هاوینی 2021 بۆندەکەی کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا چەند جارێک مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەی ئەی سی میلان کردووە، بەڵام بەهۆی پێداگرییان لە بەدەستهێنانی موچەیەکی بەرزتر بە هیچ ڕێککەوتنێک نەگەیشتوون.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلا سێرای ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، حاڵی حازر لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوبەری وەرزشیی پاریس ئامادەکاریدەکات بۆ کڕینی گۆڵپارێزەکە و ڕفاندنی لە چنگی میلانییەکان.

بەپێی سەرچاوەکە، بەم زووانە دانوستاندنی فەرمی لەنێوان مینۆ ڕایۆلا و بەڕێوبەرانی پاریس دەستپێدەکات، بەوپێیەی یاساکان ڕێگە بەهەر یاریزانێک دەدات بەر لە کۆتاییهاتنی بۆندەکەی گفتوگۆ لەگەڵ یانە داواکارەکانی بکات.

پاریس سانت جێرمان لە ڕووی داراییەوە لە میلان بەهێزترە و ئەگەرێکی بەهێز هەیە بە دابینکردنی موچەی بەرزتر لە گواستنەوەی گۆڵپارێزەکە سەرکەوتووبن.

دۆنارومای تەمەن 21 ساڵ بۆ پێکهاتەکانی لاوان و هەڵبژاردەی یەکەمی ئیتاڵیا یاریکردووە، لە ساڵی 2015وە وەک گۆڵپارێز لە یانە لۆمپاردییەکەی ئیتاڵیا دەرکەوتووە و تاوەکو ئێستا 211 یاری ئەنجامداوە، نێوەندی ڕێژەی تۆماری خاڵەکانی 1.7 بووە لەهەر ڕوبەڕوبوونەوەیەکدا، کە ئەوەش ڕێژەیەکی بەرزە بۆ یاریزانێکی لاو.

بابەتی پێشتر

لامپارد بەهێزترین ئەو یاریزانانە دیاریدەکات کە بەرانبەریان یاریکردووە

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس وەڵامی بەرشلۆنە دەداتەوە: مەزنترینی مێژووتان بۆ دەهێنین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share