بایرن و لیڤاندۆڤسکی ئاگربەستیان ڕاگەیاند

دوای گەڕانەوەی لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان، بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن میونشن ئاگربەستیان لەگەڵ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی-دا کردووە.

حەسەن ساڵحەمدیزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن بە بێلد سپۆرتی ڕاگەیاندووە، “خۆشحاڵین کە لیڤا ئێستا لەنێوانماندایە و گەڕاوەتەوە، پێموابێت بارودۆخەکە هێور دەبێتەوە”.

بەڕێوەبەرەکە دووپاتی دەکاتەوە، لەگەڵ هێرشبەرەکەدا گفتوگۆیان کردووە و گەیشتوون بە ڕێککەوتنێک کە هەردوو جەمسەر لێدوانە توند و بەهێزەکانیان ڕابگرن.

بێلد نووسیویەتی، هیچ لێک نزیکبوونەوەیەک لەنێوان لیڤا و بایرندا ڕووینەداوە، یاریزانەکە مکوڕە لەسەر ڕۆیشتن و یاریکردن بۆ یانەی بەرشلۆنە، ڕێککەوتنیشی لەگەڵ ئیدارەی باڤاری تەنها بۆ ڕاگرتنی لێدوانەکانی و ئاشکرانەکردنی بۆچوونەکانی بووە لە ڕێگەی میدیاکانەوە.

لیڤاندۆڤسکی لە وەرزی 2014/2015وە پەیوەندی بە بایرنەوە کردووە، تاوەکو ئێستا 375 یاری کردووە و 344 گۆڵ و 72 ئەسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌تله‌تیکۆ گه‌یشته‌ 16 و ڕیاڵ مه‌درید یاریی لوتکه‌ی له‌ ئینته‌ر برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، تیایاندا یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و…
Total
0
Share