سه‌رۆکی ڕایه‌ڵه‌ی یانه‌کانی ئیسپانیا، خاڤیێر تیباس هێرشی توند ده‌کاته سه‌ر سه‌رۆکی یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه و به نه‌زان وه‌سفیانده‌کات.
ئه‌م خوله له‌لایه‌ن یانه زه‌به‌لاحه‌کانه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت که ژماره‌یان (18) یانه‌یه له کیشوه‌ری ئه‌وروپا، به بۆچوونی ڕێکخه‌رانی خوله‌که، گه‌وره‌کانی وه‌ک ڕیاڵ و یونایتد و لیڤه‌رپوڵ و و بارسا و ئه‌وانی دیکه پێویستیان به یاریکردن له‌گه‌ڵ یانه لاوازه‌کان نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاریانداوه خولێکی به‌هێز له‌سه‌ر ئاستی گه‌وره‌کان به درێژایی وه‌رز سازبکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه سه‌رکه‌وتووبێت کۆتایی به خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ده‌هێنێت.
یانه‌کانی به‌رشلۆنه و ڕیاڵ مه‌درید پاڵپشتیکاری بیرۆکه‌که بوون و بارتۆمیو له کۆتا وته‌کانیدا داوای له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نوێی به‌رشلۆنه کرد به فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی به‌رانبه‌ر به‌شداریکردن له‌و خوله نیشانبدات، وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی دارایی و کارگێڕی بۆ داهاتووی یانه گوزارشتی لێکرد.
خاڤیێر تیباس، سه‌رۆکی ڕایه‌ڵه‌ی یانه‌کانی ئیسپانیا که یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی دژایه‌تی بیرۆکه‌که ده‌کات، له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه وه‌ڵامی بارتۆمیو ده‌داته‌وه و ده‌نوسێت، ” به‌داخه‌وه بۆ سه‌رۆکێک چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی هه‌بووه ئه‌وه کۆتاییه‌که‌ی بوو، سه‌لماندی له بواره کارگێڕی و داراییه‌کاندا نه‌زانه، چونکه به‌شداریکردنی بارسا له‌و خوله‌دا یانه‌که وێرانده‌کات”.
تیباس له لێدوانه‌کانی په‌شیمان نییه، به‌ڵکو له ڕێگه‌ی میدیاکانه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێت،” پێموایه فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بارتۆمیوی هانداوه، من باوه‌ڕم به‌وه‌یه، چونکه ئه‌نجامدانی ئه‌م خوله خه‌ونی پێرێز بوو و ماوه‌یه‌کی زۆریش کاریکردووه بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌که‌ی”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،” ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن هه‌رگیز بڕیارێکی دروست نییه، به‌ڵکو هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، پێرێز نازانێت هه‌نگاونان به ئاڕاسته‌ی ئه‌م خوله چ کاره‌ساتێکی دارایی به‌دوادادێت”.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ڕابردوودا ئاماژه‌یان کردووه، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ ومانچسته‌ر یونایتد له‌ناو چوارچێوهکهدان و بگره ده‌ستپێشخه‌ربوون له پێشنیازکردنی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپی، هاوشانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر به‌شداریکردن تیایدا ده‌ربڕیوه.