جەنگی مێرسیدس و ڕێدبوڵ لە ئەبوزەبی یەکلاییدەبێتەوە

لویس هامیڵتۆن شۆفێری بەریتانیی تیمی مێرسیدس، پلەی یەکەمی پێشبڕکێی گەورەی سعودیەی بەدەستهێنا، بەهۆی ئەنجامەکەشەوە ناسناوی پاڵەوانی جیهانی فۆرمولا 1 لە ئەبوزەبی یەکلاییدەبێتەوە.

پێشبڕکێی گەورەی سعودیە “جی پی” لە گۆڕەپانی “جەددە ئینتەرناشناڵ ستریت سێرکت” ئەنجامدرا، لویس هامیڵتۆن توانی لە دوایین خوولانەوەکاندا پێش ماکس ڤێرشتابنی هۆڵەندی بکەوێت و پلەی یەکەم مسۆگەربکات.

بەهۆی ئەو ئەنجامەشەوە، هەردوو شۆفێری تیمەکانی مێرسیدس و ڕێدبوڵ، هامیڵتۆن و ڤێرشتابن لە ژمارەی خاڵەکانی ئەم وەرزەدا (2021) هاوتابوونەوە (369.5) خاڵ، بەوپێیەیش کە پاڵەوانێتیی جیهان تەنها یەک گەڕی ماوە، 11ی ئەم مانگە لە گۆڕەپانی یاس مارینا – ئیمارات “جی پی” یەکێک لەم دوو شۆفێرە ناسناوی پاڵەوانی جیهان مسۆگەردەکات، واتە براوەیان لەو پێشبڕکێیەدا دەبێتە پاڵەوانی وەرز.

لەسەر ئاستی تیمەکان، تیمی مێرسیدس بە کۆکردنەوەی 587.5 خاڵ لوتکەی ڕیزبەندیی تیمە بەشدارەکانی پاڵەوانێتیی جیهانی فۆرمولا 1یان گرتووە، لە پلەی دووەمدا تیمی ڕێدبوڵ هاتووە بە 559.5 خاڵەوە، هەروەها تیمی فێراری بە کۆکردنەوەی 307.5 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

 

ڕیزبەندیی شۆفێران:

ڕیزبەندیی تیمەکان:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هانده‌رانی ڕیاڵ داوای پۆچتینۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال ده‌که‌ن

دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر شاختاری ئۆکرانی، هانده‌رانی یانه زه‌به‌لاحه‌که‌‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ گوشاری توندیان دروستکردووه‌ و…
Total
0
Share