پادشا دوای یاریکردن لەگەڵ کوڕەکەی وازدەهێنێت

ئەستێرەی تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز، لیبرۆن جەیمس دوای یاریکردنی لەگەڵ کوڕەکەی وازهێنان لە بواری باسکە ڕادەگەیەنێت.

لەچێوەی چالاکییەکانی “ئەستێرەکان”ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، لەبارەی داهاتووەوە پرسیار لە لیبرۆن جەیمس کرا، ئەویش لە وەڵامدا وتی، “دەمەوێت کۆتا وەرز لەگەڵ کوڕەکەم یاریبکەم”.

ئەستێرە ناوازەکەی ئەمریکا کە بە “پادشا” ناوبانگی دەرکردووە، بەدووری نەزانی لە دوایین ساتەکانی ژیانی وەرزشییدا بگەڕێتەوە بۆ یانەی کلیڤلاند کاڤالێرز.

جەیمس بۆ ماوەی دوو وەرز بۆندی لەگەڵ لەیکەرز واژووکردووە، تەمەنی 37 ساڵە و ساڵانە بڕی 85 ملیۆن دۆلار داهات کۆدەکاتەوە، لە ئێستادا برۆنی جەیمس-ی کوڕی، کە تەمەنی 17 ساڵە بۆ تیپی زانکۆی کلیڤلاند یاریدەکات، چاوەڕواندەکرێت لەم چەند ساڵەدا وەک پڕۆفیشناڵێک لە دەرگای کلیڤلاند کاڤالێرزەوە دەربکەوێت.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 70%ی گەنجان دەیانەوێت كۆچ بكەن‏ <br> ڕاپرسییەک لە تورکیا ویستی كۆچ و نەبوونی خواستی دەنگدان دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد دەرگای بۆ کریستیانۆ واڵاکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share