پەنابەران.. قوربانیی شەڕی نێوان لۆکاشینکۆ و یەکێتیی ئەوروپا

بەهۆی ئاسانکارییەکانی وڵاتی بیلاڕوسیاوە بۆ پێدانی ڤیزای گەشتیاری بە کەسانی عێراقی و سوری و ئەفغانی، تا دێت سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ پۆڵەندا و لیتوانیا پڕتر دەبن لە پەنابەر، بەڵام بەهۆی گەڕانەوەی وەرزی سەرماوە دۆخی پەنابەران لەسەر سنوورەکان خراپە و پێویستیان بەهاوکاریی خێرا هەیە.

بەهۆی پێدانی ڤیزای گەشتیاری بە کەسانی عێراقی و ئەفغانی و سوری لەلایەن بیلاڕوسیاوە، جارێکی دیکە شەپۆلی کۆچ بۆ ئەوروپا دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام ڕێگریی پۆلیسی پۆڵەندی لە پەنابەران بووەتەهۆی مانەوەی پەنابەران لەسەر سنوورەکان و ئەوەش دۆخێکی قورسی بۆ پەنابەران هێناوەتەئاراوە.

تظاهرات مقابل پارلمان لهستان در ورشو، در اعتراض به اعلام وضعیت فوق‌العاده در مناطق مرزی با بلاروس

شەڕی لۆکاشینکۆ و یەکێتیی ئەوروپا

بەهۆی بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەلیکسەندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆک کۆماری بیلاڕوسیا و یەکێتیی ئەوروپا، هێشتا ئاسانکاری بۆ پەنابەران بۆ گەیشتن بە یەکێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان بەردەوامە، بەڵام ڕێگریی یەکێتیی ئەوروپا لە پەنابەران، دۆخێکی قورسی بۆ ئەوان هێناوەتە پێشەوە.

کێشەی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ ئەلیکسەندەر لۆکاشینکۆ، لەسەر ماف و ئازادییەکانە، پیشتر خۆپیشاندانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەت، لەلایەن دەسەڵاتەکەی لۆکاشینکۆوە سەرکوتکرا و چالاکوانانی مەدەنی دەستگیرکران، ئەمە ناڕەزایەتیی توندی یەکێتیی ئەوروپای بەدوای خۆیدا هێنا، لەگەڵ ئەوەش ڤلادمێر پوتین، پشتگیریی سەختی لۆکاشینکۆ دەکات لەمانەوەی لە دەسەڵاتدا.

یەکێتیی ئەوروپا چەندین تێبینیی لەسەر دەسەڵاتەکەی لۆکاشینکۆ هەیە، لەگەڵ ئەوەش ڕەخنەی توندیان لێگرت، کاتێک بیلاڕوسیا فڕۆکەیەکی مەدەنیی ناچارکرد بنیشێتەوە، بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسێکی ئۆپۆزسیۆنی وڵات دەستگیربکرێت.

پێشتر ئەلیکسەندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆک کۆماری بیلاڕوسیا لەبارەی کێشەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاندبوو، “ئەگەر وا بیردەکەنەوە سنوورەکانمان لەگەڵ پۆڵەندا و لیتوانیا دەبەستین و دەبین بە ناوەندی گلدانەوەی پەنابەران، کە لە عێراق و سوریا و لیبیاوە دێن، ئەوا زانیاریی هەڵەیان وەرگرتووە”.

بيلاروسيا: لوكاشنكو يؤدي اليمين الدستورية لولاية سادسة في ظل احتجاجات غير مسبوقة ضد إعادة انتخابه

پەنابەران وەک فشار

ئەو چەکەی ئێستا لۆکاشینکۆ بەرامبەر یەکێتیی ئەوروپا بەکاریدەهێنێت، پێشتر لەلایەن چەند وڵاتێکی دیکەوە بەکارهاتووە، بۆ فشارخستنەسەر وڵاتانی ئەوروپا، تا یەکێتیی ئەوروپا بکەوێتە ژێر فشارەوە، بەڵام ئەمجارە چەکەکە لە دەستی لۆکاشینکۆ-دایە.

تەکینکەکە پێشتر لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە، لە قەیرانی سوریادا بەکارهات دژی یەکێتیی ئەوروپا و یۆنان، کاتێک ڕێگای دەدا پەنابەران لەو وڵاتەوە بەرەو یۆنان و ئەوروپا گەشتبکەن.

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی: لەساڵی ڕابردوودا ئێران زیاتر لە 250 کەسی لەسێدارەداوە

بابەتی دواتر

ئەمریکا لە هەڕەشەكانی سەر یۆنامی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق نیگەرانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share