زیلینسكی: حەزم لە “هەروەلە”یە، بەڵام ڕامنەكردووە

“هەروەلە” بەمانای ڕاكردنی هێواش، ڕاهێنانی وەرزشییە

سەرۆكی ئۆكرانیا ڕەتیدەكاتەوە كیێڤی پایتەختی جێهێشتبێت، دەڵێت، “ڕامنەكردووە”.

دوێنێ دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كۆشكی سەرۆكایەتی و كیێڤی پایتەختی جێهێشتووە و هەڵاتووە، بەڵام بە ڤیدیۆیەك، كە خۆی بە مۆبایلەكەی تۆماریكردووە، دەنگۆكەی ڕەتكردەوە.

زیلینسكی دەڵێت، “هەموو ڕۆژێك دەنگۆی هەڵاتنم لە ئۆكرانیا و كیێڤ بڵاودەكرێتەوە، بەڵام وەك دەبینن، من لێرەم، لە ماڵەكەی خۆم، كەس ڕاینەكردووە، ئێمە كاردەكەین”.

سەرۆكەكەی ئۆكرانیا، كە پێشتر ئەكتەری كۆمیدی بووە، هەر بە گاڵتەئامێزییەوە دەڵێت، “ئێمە حەزمان لە (هەروەلە – ڕاگردن بە هێواشی)یە، بەڵام ئێستا كاتی ڕاهێنانە وەرزشییەكان نییە، چونكە كاردەكەین”.

لە كۆتاییشدا دەڵێت، “سەركەوتن بۆ ئۆكرانیا، سەركەوتن بۆ پاڵەوانەكان، مردن بۆ ئەوانەی هەڵدێن”.

بابەتی پێشتر

سەرەتا بیر لە دەستكەوت مەكەرەوە.. چوار ئامانج بۆ پرۆژە بازرگانییەكەت لە ساڵی یەكەمیدا

بابەتی دواتر

کەشناسی: لە شەوەوە بارانبارین دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ڤاگنەر لە ئەفریقا دەرکەوت

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، دامەزرێنەری گروپی ڤاگنەر، یێڤگنی پریگۆژین گەڕانەوەی بۆ ئەفریقا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی…
Total
0
Share