بایدن: ئێمە ڕاستمانکرد.. بەڵام زیلینسکی گوێینەگرت

 

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئێمە ڕاستمانکرد” سەبارەت بە پلانی سەرۆکی ڕوسیا فلادیمێر پوتین بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا.

جۆ بایدن لە بۆنەیەکی تایبەت بە پارتی دیموکراتەکان ئاشکرایکرد، “زۆرێک پێیانوابوو ئێمە زیادەڕەوی دەکەین کاتێک باسمان لە پلانی فلادیمێر پوتین بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا دەکرد”، بەڵام “ئێمە ڕاستمانکرد”.

بایدن لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا وتی، “ئێمە زانیاریی دروستمان هەبوو کە فلادیمێر پوتین بەنیازە سنوورەکانی وڵاتەکەی تێپەڕێنێت، لەوبارەیەوە هیچ گومانێکمان نەبوو، بەڵام زیلینسکی نەیویست گوێبگرێت”.

ئەمریکا ماوەیەکی زۆر بەرلە هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هۆشدارییەکانی لەبارەی نییەتی ڕوسیا بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا ئاشکراکرد، دواتر لە 24ی شوبات فلادیمێر پوتین دەستپێکردنی ئەو هێرشەی ڕاگەیاند.

لەگەڵ ئەوەشدا هۆشدارییەکانی ئەمریکا لەلایەن زۆرێک لە وڵاتان و تەنانەت هەندێک لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانیشییەوە بە زیادەڕەوی دادەنرا و ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمیی خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ ‏

سه‌رۆكى ڕوسیا هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمیی وڵاتەكەی خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیی ‏شه‌ڕكه‌رییه‌وه‌.‏ میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه‌، پوتین لەمیانی‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی ئاسایشی…
Total
0
Share