كەشناسیی هەرێم: پێشبینیدەكرێت باران و بەفر ببارێن

كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە ئاسمانی هەرێم لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و پاشان بۆ نیمچەهەور، پێشبینیشدەكات نمەباران یان بەفر زۆركەم لەسەر لوتكەی شاخە بەرزە سنوورییەكان ببارێن. “

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، “سبەینێ ئاسمانی هەرێم لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و پاشان بۆ نیمچەهەور، لە ماوەی هەفتەی داهاتووشدا بەردەوام نیمچەهەور دەبێت.”

ڕوونیشیكردووەتەوە، “ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بارستە هەوایەكی نیمچەسارد لە ناوچە سنوورییە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر نزیك دەبێتەوە، لەگەڵ هاتنی ئەو بارستە هەوایە ساردە بە ئەگەرێكی لاواز پێشبینی بارینی نمەباران یان بەفرێكی زۆركەم لەسەر لوتكەی شاخە بەرزە سنوورییەكان دەكرێت. “

كەشناسی پێشبینی ئەوەشیكردووە، “ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ڕۆژی پێنجشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پاشان لە هەندێك كاتدا هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری پروشكە بارانی پچڕپچڕ هەیە لە ناوچە جیاجیاكان .”

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەیدا كەشناسیی هەرێم دەڵێت، “ڕۆژی هەینی ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت لە ئەگەری دروستنەبوونی گۆڕانكاری نمەبارانی كەم كەم لە هەندێك ناوچەی جیاجیا دەبارێت”.

ئاشكراشیكردووە، “لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاستی باران كەمێك زیاتر دەبێت و باران لە سەنتەری پارێزگاكان بەشێوەی نمە دەبارێت و خێرایی با لەنێوان (10-15) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت .”

بابەتی پێشتر

لە كەركوك و مەخمور بڵاوەیان پێدەكرێت.. لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی برادۆستیان بۆردومانكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەنگاریا گەیشتە هەولێر

سەرۆكی هەنگاریا گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستاندا كۆببێتەوە. بەیانی ئەمڕۆ هەینی، كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا…
Total
0
Share