ڤیدیۆ.. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی برادۆستیان بۆردومانكرد

كەمێك بەر لە ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند جارێك ناوچەی برادۆستیان بۆردومانكرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، کەمێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری ناحیەی سیدەکان لە ناوچەی برادۆست-یان بۆردومانکرد.

وتیشی، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند جارێك بە چڕی بۆردومانی چیای بۆلێ-یان كردووە، بەڵام تائێستا زیانەکان نەزانراون.

سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەردەوام ناوچەکە بۆردوماندەکات و زیانی گیانی و ماددی بە گوندنشینان گەیاندووە.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پێشبینیدەكرێت باران و بەفر ببارێن

بابەتی دواتر

گەشتی ئاسمانی لەنێوان تەلئەڤیڤ و ڕیاز ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share