ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا كێشەی بۆ دروست بووە

پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری نێوان بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا، بەهۆی برێكستەوە خاوبووەتەوە و ئەوەش گرفتی بۆ بازاڕی بەریتانیا دروستكردووە.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی جیابوونەوەی بەریتانیا زیادبوونی ڕێوشێونەكان، پرۆسەكانی هاوردەكردن و هەناردەكردنی كاڵا و شتومەك لەنێوان بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا خاوبووەتەوە.

گاردیان ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو ڕێكارانەی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاد بوون، وای كردووە درەنگتر كالا بگاتە كۆگاكانی بەریتانیا و ئەوەش نرخی شتومەكی بەرز كردووەتەوە.

لە ڕاپرسییەكی پەیمانگایەكی بەریتانیدا كە گاردیان بڵاویكردووەتەوە ئەوە دەركەوتووە، یەك لەسەر سێی خاوەنی كۆگاكان و فرۆشیاران لە بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپاش باسیان لەوە كردووە دوو بۆ سێ ڕۆژ درەنگتر لە پێشوو كاڵا و شمەكەكانیان بە دەست دەگات.

لای خۆشیەوە كۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی دەرمانی بەریتانیا هۆشداریان داوە لەوەی، هەندێك ڕێوشوێنی ناپێویست لە سنوورەكان وای كردووە شەش هەفتە درەنگتر بەشێكی دەرمانەكان بگات بە نەخۆشەكان.

هۆكاری ئەو دواكەوتنەی گەیشتنی كاڵاكان بە هەردوولا دەگەڕێتەوە بۆ ڕێوشوێنە نوێیەكانی گومرگی كە لەلایەن بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپاوە بەهۆی برێكستەوە جێبەجێ دەكرێت.

بابەتی پێشتر

سوپای ئێران: ئیسرائیل هەوڵدەدات ئاگری جەنگ لە ناوچەکەدا هەڵگیرسێنێت

بابەتی دواتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: بە دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوو برا کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share