گوڵی “شەقایق” دەتوانێت ببێتە چارەسەری نەخۆشییەکی بکوژ

توێژینەوەیەكی پزیشكی دەریخستووە، گوڵی شەقایق دەتوانێت چارەسەربێت بۆ نەخۆشیی ‏مەلاریا، کە یەکێکە لە نەخۆشییە بەربڵاوەکان لە وڵاتانی هێڵی کەمەرەیی و نیمچە ‏کەمەرەیی زەوی.‏

بەپێی ئاماری فەرمیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە ساڵی 2020دا 241 ملیۆن ‏کەس لەجیهاندا تووشی مەلاریا بوون و لەو ژمارەیەش لانیکەم 627 هەزار کەس گیانیان ‏لەدەستداوە، تا ئێستا ئامارەكانی 2021 لەبەردەستدا نین.‏

توێژینەوەیەکی نوێ بەهاوبەشی لە نێوان زانکۆکانی ئەڵمانیا، هیندستان و ئەسیوپیا ‏ئەنجامدراوە، دەریدەخات، گوڵی شەقایق دەتوانێت ببێتە چارەسەر بۆ نەخۆشیی مەلاریا، ‏لەگەڵ ئەوەشدا زانایان نەگەیشتوونەتە وردەکاریی ئەوەی کام پێکهاتە لە گوڵەکەدا ‏چارەسەرەکەی هەڵگرتووە و کاریگەریی لەسەر بەکتریای نەخۆشییەکە دەبێت.‏

توێژەران لەتوێژینەوەکانیاندا چارەسەرەکانی مەلاریا و گوڵی شەقایقیان بەکارهێناوە بۆ ‏ژمارەیەک مشک دوای ئەوەی تووشکراون بە بەکتریای مەلاریا، بەجۆرێک، بەشێک لە ‏مشکەکان چارەسەری کلۆرۆکین-یان بۆ بەكارهێنراوە، کە چارەسەرێکی کاریگەرە لەسەر ‏مەلاریا، بەشێکی دیکەشیان گوڵی شەقایق-یان بۆ بەکارهێنراوە.‏

ئەنجامەکان دەرکەوتووە ئەو مشکانەی گوڵەكەیان بۆ بەکارهاتووە کێشیان کەمتر دابەزیوە ‏و کەمتر پلەی گەرمیی جەستەیان بەرزبووەتەوە، هەروەها نیشانەکانی دیکەی نەخۆشییەکە ‏زیاتر جێگیر ماونەتەوە وەک لەوانەی دیکە، کە بەرەو خراپبوون چوون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی سۆشیاڵ میدیای بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵ پەسەندکرد

حکومەتی ئوسترالیا پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی پەسەندکرد، کە یەکەمین قەدەغەکردنی یاساییە لە جیهاندا بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن منداڵانی…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکی بەریتانی: دواكەوتنی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسین بەرگریی جەستە بەهێزتر دەکات

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریدەخات، دواکەوتنی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر یارمەتیی جەستە دەدات بەرگریی بەهێزتر دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا،…
Total
0
Share