حزبوڵای عێراق وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایش دەداتەوە.. باسی شمشێر و دەستبڕین دەكات

بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای عێراق بە هەڕەشەوە پشتگیرییەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق ڕەتدەكاتەوە، دەڵێت، “قوربانییەكەی هەرچییەك بێت بێدەنگ نابین”.

ئەبو عەلی عەسکەری وتەبێژی سەربازیی حزبوڵای عێراق بە تویتێك وەڵامی پشتگیرییەكەی ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەداتەوە، كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراقی پەسەندكرد، تویتەكە بە زمانی هەڕەشەوە نووسراوە و وشەكانی وەك “شمشێر” و “دەستبڕین”ی تیادا بەكارهاتووە.

بەرپرسەكەی حزبوڵا لە تویتەكەیدا چوار خاڵی نووسیوە، لە خاڵی یەكەمدا، پێی وایە ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی “ناوبانگ خراپ” و پشتگیریكردنی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دووپاتكردنەوەی قسەكانی ئەوانە بەوەی “هەڵبژاردن پیلانێکی نێودەوڵەتی بوو و چەند لایەنێکی ناوخۆیی بەشداربوون تیایدا”.

لە خاڵی دووەمیشدا هەڕەشەی ئەوە دەكات كە “لەو تاوانە مێژووییە بێدەنگ نابن قوربانییەکانی هەرچییەک بن”، خاڵی سێیەمیش پەیوەستە بە داواكردنی فراوانتركردنی ناڕەزایەتییەكان دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.

وتەبێژی سەربازیی حزبوڵای عێراق لە خاڵی چوارەمیشدا هەڕەشە دەكات بەوەی “کەتیبەکانی حزبوڵا وەك قەڵغانێک بۆ ڕۆڵەکانی عێراق دەمێنێتەوە و ڕێگە نادات زیانیان پێبگات، لەلایەن هەر لایەکەوە بێت”، دەشڵێت لە ئامادەباشیی تەواودا دەبن و لە نزیكەوە چاودێری دەكەن، “لەدەستێكیاندا گوڵ و لەدەستەكەی تریاندا شمشێرێك هەیە و دەستی هەموو ئەو كەسانە دەبڕێتەوە كە یاری بە ئاسایش و سەلامەتیی وڵات بکەن”.

بابەتی پێشتر

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ئایندەی چاودێریكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نیگەرانە

بابەتی دواتر

پارێزگاری هەولێر: سبەینێ ڕێکاری نوێ دەردەکرێت و ژیان وەک ئەمڕۆ نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەبكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار…
Total
0
Share