سامانە سروشتییەکان بە بڕیارێکی دیکە هەوڵی هەرزانکردنی بەنزین دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە ڕێگەدان بە هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان.

بەپێی نووسراویکی وەزیری سامانە سروشتییەکان، ڕێگەدەدرێت بە هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بە مەرجێک ڕەزامەندیی وەزیری سامانە سروشتییەکانی لەسەربێت.

لە نووسراوەكەی وەزارەتەكەدا هاتووە، “وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، بە ڕێگەدان بە هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان و پاشماوە نەوتییەکان بەمەرجی ڕەزامەندی وەرگرتن لە خودی وەزیری سامانە سروشتییەکانەوە”.

هەر کۆمپانیایەکی نەوت و گازی نێودەڵەتی و خزمەتگوزارییەکان دەتوانن مۆڵەتی ڕێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی ئەو ماددانە بەدەستبهێنن، بەپێی نووسراوەكەی سامانە سروشتییەكان.

پێشتر بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بەشێک لە هۆکاری گرانیی بەنزینیان گەڕاندووەتەوە بۆ قورسی بڕیارەکان لەسەر هاوردەکردنی بەنزین لە وڵاتانی دراوسێوە، بەڵام ئەم بڕیارەی وەزارەت بە جۆرێک هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی پێشتری حکومەتە.

بابەتی پێشتر

بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل توركیا 15 كەسی دەستگیركرد

بابەتی دواتر

مافیا یاخیبووەكەی توركیا دەركەوتەوە و هەڕەشە لە سیاسییەكانی قوبرسی توركی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share