کاتی ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەشی پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کاتی ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان گۆڕانکاری بەسەردادێت و دەکەوێتە كاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 6:00ی ئێوارە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پاسپۆرتی سلێمانی کە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، “لە ڕۆژی یەکشەممە 24ی 10 تا ڕۆژی پێنجشەممە 28ی 10  کاتی ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە پاسپۆرتی سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان و هەڵەبجە، لە دوانیوەڕۆوە دەستپێدەکات”.

بەپێی ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکە، “ئەم گۆڕانکارییە نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/1 – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/2 کەلار – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/3 ڕاپەڕین – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/5 چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە دەگرێتەوە”.

هۆکاری گۆڕانکاری لە مامەڵەی هاوڵاتییاندا لە نووسینگەکانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی تەکنیکی لە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە بەغداد، بەپێی وتەی بەرپرسانی پاسپۆرتی سلێمانی ئێستا کاردەکرێت بۆ چاککردنەوەی کێشەکان.

بابەتی پێشتر

یەکشەممەی داهاتوو چوار کلاسیکۆ ئەنجامدەدرێن

بابەتی دواتر

بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل توركیا 15 كەسی دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە ڕۆژی…
Total
0
Share