یەکشەممەی داهاتوو چوار کلاسیکۆ ئەنجامدەدرێن

یەکشەممەی داهاتوو، ڕێکەوتی 24ی تشرینی یەکەمی 2021 لە یەک کاتدا کلاسیکۆکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا ئەنجامدەدرێن.

بڕیارە لە شەممەی داهاتووەوە چالاکیی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە، ڕۆژی دواتر (یەکشەممە)، کاتژمێر (5:15) بەکاتی هەرێمی کوردستان، کلاسیکۆی ئیسپانیا لەنێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای کامپ نو ئەنجامدەدرێت.

لەهەمان ڕۆژدا کاتژمێر (6:30) کلاسیکۆی ئینگلتەرا لە نێوان یانەکانی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ، لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد سازدەکرێت.

کاتژمێر (9:45) لە ئیتاڵیا کلاسیکۆی نێوان یوڤانتۆس و ئینتەر میلان دەستپێدەکات، لەهەمان کاتدا یانەی مارسیلیا لە یاریگای ڤێلدروم میوانداریی یانەی پاریس سان جێرمان دەکات.

خشتەی یارییەکان لەو ڕێکەوتەدا، هاندەرانی بواری تۆپی پێ ناچاردەکات لە کۆی چوار ڕووبەڕووبوونەوەی گرنگ، تەنها سەرنج بخەنە سەر دووان لە یارییەکان.

بابەتی پێشتر

نیوکاسڵ پلانی بۆ کڕینی یاریزانێکی بەرشلۆنە داڕشتووە

بابەتی دواتر

کاتی ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەردادێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share