نزیكەی 100 دۆنم پوش و پاوان لە ناحیەی سیتەك سووتا

لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە ناحیەی سیتەك نزیكەی 100 دۆنم پوش و پاوان سووتا، پۆلیسی دارستان و ژینگە دەڵێت، زەڕەبینێك هۆكاری ڕووداوەكە بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دواى ئەوەى لەلایەن چەند هاوڵاتییەکى گوندى (نۆدێ و بزەینان) ئاگادارکرانەوە کە ئاگرێکى بەرفراوان کەوتۆتەوە، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک گەیشتنە شوێنى مەبەست، توانییان لە ماوەیەکى کەمدا بەهەماهەنگی لەگەڵ دانیشتووانى گوندەکە ئاگرەکە كۆنتڕۆڵبكەن.

زەرەر و زیانى ئاگرەکە سووتانی نزیکەى 100 دۆنم پوش، پاوان و دارى سروشتیى ناوچەكەیە، وەك ئەوەی پۆلیسی دارستان دەیڵێت.

ئاشكراشیكردووە، دواى گەڕان و پشکنینى شوێنەکە دەرکەوت (زەڕەبینێک) بووەتە هۆی بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە بووە.

پۆلیسی دارستان دەستخۆشیش لەو هاوڵاتی و گوندنشینانە دەكات كە خۆبەخشانە هاوكار و پشتیوانی هێزەكانیان بوون لە کوژاندنەوەی ئاگر و پاراستنی سروشت و ژینگەی ناوچەكەدا.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر و پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقدا ئۆپەراسیۆنێكیان لە سنوورەكانی گەرمیان دەستپێكرد

بابەتی دواتر

پێشبینیی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە هەولێر کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە کەسێك کوژرا. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share