ترەمپ بەڵێنەكەی بردەسەر.. تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی نوێ دروستدەكات

تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی نوێ دەكەوێتەكار

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەستپێكردنی تۆڕی تایبەت بە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی بەناوی (تروس سۆشیال- TRUTH Social)ی ڕاگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی، تروس سۆشیال و گروپی ترەمپ بۆ میدیا و تەكنەلۆژیای دامەزراندووە “بۆ وەستانەوە بەڕووی سەركوتكردن لەلایەن دەسەڵاتدارە باڵاكانی تەكنەلۆژیا”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لەماوەی ئەزموونیی تۆڕەكەدا، كە لە تشرینی دووەمی داهاتوو دەستپێدەكات، ئەو كەسەی دەیەوێت ئەكاونتێك لەسەر تۆڕەكە بكاتەوە، پێویستە بانگهێشتنامەیەكی لە تۆڕەكەوە پێبگات، دوای ئەوەی ناوی لە لیستی چاوەڕوانی لە پێگەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ ئەو مەبەستە تۆماردەكات.

خاوەندارێتیی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە دەگەڕێتەوە بۆ گروپی (ترامپ میدیا ئاند تەكنەلۆجی گروپ- TMTG) كە پلان دادەنێت بۆ دەستپێكردنی خزمەتگوزاریی بەشداری لە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیی كاتبەسەربردن (ترفیهي).

گروپەكە تێكەڵ بە كۆمپانیای (دیجیتاڵ كتساب) دەكرێت بۆ ڕیزبەندكردنی (TMTG) لە بۆرسەدا، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

پێشتر هەرسێ تۆڕی كۆمەڵایەتی گەورەی (فەیسبوك، تویتەر و یوتیوب) قەدەغەیان لەسەر ملیاردێرە كۆمارییەكەدا سەپاند دوای ئەو هێرشە خوێناوییەی بەهۆی كۆكردنەوەی لایەنگرانی بۆسەر بینای كاپیتۆڵ لە 6ی كانونی دووەم ڕوویدا، وەك هەوڵێك بۆ ڕێگری لە كۆنگرێس لە ڕاستاندنی جۆ بادین-ی ڕكابەری وەك سەرۆكی وڵات.

بەر لەو سەپاندنی ئەو قەدەغەیە، ترەمپ نزیكەی 89 ملیۆن فۆلۆوەری لە تویتەر و 35 ملیۆنی لە فەیسبوك و 24 ملیۆنی لە ئینستگرام هەبوو.

چەندین مانگە سەرۆكی پێشوو لایەنگرانی ئاگاداردەكاتەوە كە دەست بە بڵاوكردنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییە تایبەتەكەی دەكات.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

لە هەولێر دەستبەسەر 600 بوتڵ غازی شاردراوەدا گیرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا لە بڵاوكردنەوەی گرتەی دەستكاریكردنی پێوەری زیرەك نیگەرانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share