پەرلەمانی كەتەلۆنیا خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستانی بەفەرمی ناساند

پەرلەمانی كەتەلۆنیا

پەرلەمانی کەتەلۆنیا بە زۆرینەی دەنگ خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بە فەرمی ناساند.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیای سەر بە ئیسپانیا لەکۆی 129 ئەندامی پەرلەمان، 111 پەرلەمانتار دەنگیاندا بە بەفەرمیی ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

حکومەتی کەتەلۆنیا پێکدێت لە حزبەکانی چەپی کۆماریی و یەکێتیی بۆ کەتەلۆنیا، CUPیش کە لە دەرەوەی حکومەتە، هەروەها، ئەن کۆمو پۆدێم و پۆدەمۆس، وەکو هاوپەیمانییەکی چەپی ئۆپۆزسیۆن، كە پێشتر پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو هەنگاوە نیشاندا.

ناساندنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کاتێکدایە، پێشتریش ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە شاندێکی ڕۆژئاوا کرد و ئەوەش تورکیای توڕەکرد.

بابەتی پێشتر

یەكێتی گۆڕانكاری لە پۆستە حزبییەكانی كەركوكدا دەكات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن چوارینه‌ی نوسییه‌وه‌ و یونایتد ڕیمۆنتادای کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج راوچی دەستگیرکران

لە سنوورى چەمچەماڵ پێنج راوچى دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى لەلایەن…
Total
0
Share