هێشتا “هۆکارەکانی گرانبوونی مریشک” وەک خۆی ماونەتەوە

ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا گران بووە و جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانیش پێی وایە تا کاتێک هۆکارەکان وەک خۆیان بمێننەوە بەرهەمهێنانی مریشک لەسەر خاوەن کێڵگەکان هەر گران دەکەوێتەوە.

نازم عەبدوڵا،جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند “بەهۆی گرانبوونی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار و گرانبوونی ڤیتامین و ڤاکسینی پەلەوەر کارێکی کردووە جوجەڵە لە 35  سەنتەوە بۆ 80 سەنت گران ببێت ئەوەش کارێکی کردووە خاوەن کێڵگەکان بە گرانتر کیلۆیەک مریشک ڕەوانەی بازاڕ دەکەن”.

بە وتەی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، “بەهۆی ئەم هۆکارانەوە خاوەن کێڵگەکان ناوێرن جوجەڵەی تازە بکەنە کێڵگەکانیان چونکە دەترسن وەک پێشوو زیانیان بەربکەوێت”.

نازم عەبدوڵا ئاماژە بەوەدەکات، لەم ماوەیەدا بەو هۆکارانە 20  ملیار دینار زیان بەر خاوەن کێڵگەکان کەوتووە و لەگەڵ ئەوەش زۆرینەی کێڵگەکان جوجەڵەی 15  بۆ 20  ڕۆژیان تێدایە و لە 15 ڕۆژی داهاتوودا بڕێکی زۆر مریشک ڕەوانەی بازاڕەکان دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: دەباشان و سەرۆكی یەكێتیی بەرگی یەكلاكردنەوە و سەنگی سیاسی و دبلۆماسیەتی كردووەتەوە بە بەر باڵای سلێمانیدا

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاکار وتارێکی لەبارەی گرنگیی هاتنی مەسعود پزیشکیان بۆ سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،”ئەو راستییەی دایەوە…
Total
0
Share