(ڤیدیۆ) بایرن چوارینه‌ی نوسییه‌وه‌ و یونایتد ڕیمۆنتادای کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بایرن میونشن یاریی لوتکه‌ی له‌ به‌نفیکا برده‌وه‌ و چێڵسی و مانچسته‌ر یونایتد بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لوتکه‌دا، یانه‌ی به‌نفیکا له‌ یاریگای دا لوز میوانداریی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی کرد، ئه‌ستێره‌کانی باڤاریا به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 52، 70، 80، 85 له‌لایه‌ن لیرۆی سانێ (دوو گۆڵ)، ئێڤه‌رتۆن (به‌هه‌ڵه‌)، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی تۆمارکران.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداریی ئاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی ((3-2 له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی ئاتالانتا له له‌ خوله‌که‌کانی 15، 29 له‌لایه‌ن ماریۆ پاسالیچ و میریح دیمیڕاڵه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی ڕیمۆنتادای یونایتد سه‌رجه‌میان له‌ تایمی دووه‌م و خوله‌که‌کانی 53، 75، 83 له‌لایه‌ن مارکۆس ڕاشفۆرد، هاری ماگوایه‌ر، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه‌ تۆمارکران.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی چێڵسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی مالمۆی سویدی تۆمارکرد.

 

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

لیل 0-0 ئیشبیلیه‌

به‌رشلۆنه‌ 1-0 داینه‌مۆ کیێڤ

ڕێدبوڵ سالزبۆرگ 3-1 ڤۆلفسبۆرگ

به‌نفیکا 0-4 بایرن میونشن

یۆنگ بۆیز 1-4 ڤیاڕیاڵ

 

مانچسته‌ر یونایتد 3-2 ئاتالانتا

چێڵسی 4-0 مالمۆ

زینیت 0-1 یوڤانتۆس

 

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كەتەلۆنیا خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستانی بەفەرمی ناساند

بابەتی دواتر

ئەمریكا پلانی وڵاتەكەی بۆ خۆڤاكسینكردنی منداڵان ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسیا “مۆندیالی دوو ساڵە”ی بەدڵە

چوار فیدراسیۆنی وڵاتانی ئاسیا لەبارەی ئەنجامدانی مۆندیالی هەڵبژاردەکان هەر دوو ساڵ جارێک، ڕەزامەندییان دەربڕیوە. ماوەی دوو وەرزە ئارسن…
Total
0
Share