“سوپەر لیگ” کۆتایینەهاتووە و شێوازە نوێیەکەی ئاشکراکرا

دامەزرێنەرانی خولی سوپەری ئەوروپی “سوپەرلیگ”، بڕیاریانداوە گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکەدا بکەن و فۆرمێکی نوێیان پێبەخشیوە.

بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری “ڤێرچافت ڤۆخێ”ی ئەڵمانی، فۆرمی نوێی خولی سوپەری ئەوروپی هاوشێوەی فۆرتمی پێشووی 12 یانە بەشدارەکەیە، بەڵام ئەمجارە بڕیاردراوە بە دوو خولی جیاواز سازبکرێت، هەر خولێکیش 20 یانەی گەورە و بچووک لەخۆدەگرێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لەپێناو کۆکردنەوەی داهاتی زیاتردا، بە بڕیارێکی نوێ یانەی میوان داهاتی لە ڕووبەڕووبوونەوەکان کەمدەکرێتەوە و بەڕێژەی لەسەدا 70 داهاتی یارییەکان دەبەخشرێتە یانەی خانەخوێ، کە ئەوەش پێچەوانەی سیستمی کارپێکراوی چامپیۆنزلیگ و خولەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهانە.

خولی سوپەری ئەوروپی، خولێکی بڕیارلەسەردراوی دەرەوەی دەسەڵاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپایە، سەرەتا 12 یانە وەک دامەزرێنەر و پاڵپشت بیرۆکەکەیان دامەزراند، بەڵام لەئێستادا تەنها یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، یوڤانتۆس لەناو هاوکێشەی یانە دامەزرێنەرەکاندا ماونەتەوە.

بابەتی پێشتر

بۆچی سیمیۆنی ئامادەنەبوو تەوقە لەگەڵ کلۆپ بکات؟

بابەتی دواتر

عێراق پێشبینی دەكات ساڵی داهاتوو نەوت ببێتە 100 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌ هاتریکی لیڤاندۆڤیسکی، بایرن بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کولن تۆمارکرد

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 19ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر کولن ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share