بۆچی سیمیۆنی ئامادەنەبوو تەوقە لەگەڵ کلۆپ بکات؟

دوای کۆتاییهاتنی یاریی نێوان یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و لیڤەرپوڵ، دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانە ئیسپانییەکە ئامادەنەبوو تەوقە لەگەڵ ڕاهێنەری تیمی بەرامبەر بکات.

سیمیۆنی ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە ڕوویکردە تونێلی چوونەدەرەوەی یاریگا، لە کاتێکدا یۆرگن کلۆپ ئامادەبوو بەبێ گوێدانە ئەنجامی یاری و بەریەککەوتنی نێوان دوو یانەکە، ڕوحی وەرزشی نیشانبدات و دەستبخاتە ناو دەستییەوە.

لەو بارەیەوە کلۆپ ڕایگەیاند، “سیمیۆنی هەڵەیەکی نەکردووە، وادیارە بە ئەنجامەکە کاریگەربووە، بەدڵنیاییەوە یاریی داهاتوو یەکدی دەبینین و تەوقە دەکەین، من بەهیچ شێوەیەک لە ڕەفتارەکەی تووڕەنەبووم”.

لەبەرمبەردا دیێگۆ سیمیۆنی ڕایگەیاند، “دوای یاری حەزم بە تەوقەکردن نییە، بابەتەکە پەیوەندی بە بردنەوە و دۆڕاندنەوە نییە، من بەوشێوەیە بیردەکەمەوە بەڵام ئەگەر دواتر کلۆپم بینییەوە بێکێشە تەوقەی لەگەڵدا دەکەم”.

سیمیۆنی پێشتریش لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان یانەکەی و یانەی بەرشلۆنە، هەمان ڕەفتاری نیشاندا و ئامادەنەبوو تەوقە لەگەڵ ڕۆناڵد کومان بکات.

بابەتی پێشتر

خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ

بابەتی دواتر

"سوپەر لیگ" کۆتایینەهاتووە و شێوازە نوێیەکەی ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share