ئەمڕۆ چەند یارییەکی گرنگ ئەنجامدەدرێن

ئەمڕۆ چوارشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا چەند یارییەکی گرنگ لەخۆدەگرن، گرنگترینیان لە ئینگلتەرا لەنێوان یانەکانی چێڵسی و تۆتنهام دەبێت.

کاتژمێر (10:45) بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای ستامفۆرد بریج، ڕووبەڕووبوونەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە پرۆفێشناڵە ئینگلیزییەکان “کاراباو کەپ” لەنێوان یانەکانی چێڵسی و تۆتنهام هۆتسپێرز ئەنجامدەدرێت.

لە ئیسپانیاش چالاکییەکانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا (کۆپا دێل رێ) دەستپێدەکەنەوە، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە یاریدەکەن.

یانەی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی لیناریس دیپۆرتیڤۆ دەبێتەوە، لەو یارییەشدا بۆ یەکەم جار چاڤی هێرناندێز بانگهێشتی دانی ئالڤێسی بەرگریکاری بەرازیلی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی دیپۆرتیڤۆ ئالکۆیانۆ دەبێتەوە، لەو یارییەدا کارلۆ ئەنچلۆتی هەوڵدەدات برینەکانی ساڵانی ڕابردوو ساڕێژبکات، لەڕێگەی خۆبەدوورگرتن لە سوپرایز و دۆڕاندنی هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو.

ئیبار – ڕیاڵ مایۆرکا (6:00)

لیگانێس – ڕیاڵ سۆسیداد (6:00)

قرتاجنە – ڤالێنسیا (6:00)

لیناریس دیپۆرتیڤۆ – بەرشلۆنە (9:30)

بەلەد وەلید – ڕیاڵ بیتیس (10:00)

میراندێس – ڕایۆ ڤایکانۆ (10:00)

ئەتلەتیکۆ بالیاریس – سێلتا ڤیگۆ (10:00)

دیپۆرتیڤۆ ئالکۆیانۆ – ڕیاڵ مەدرید (11:30)

بابەتی پێشتر

به‌غداد به‌شێكى دیكه‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم كرد

بابەتی دواتر

کۆرۆنا جارێکی دیکە شکست بە تۆپی پێ دەهێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share