لە سلێمانی دەست بە جێبەجێكردنی یاسای زیادەڕۆیی دەكرێت

بریاردرا لە سلێمانی دەست بە جێبەجێكردنی یاسای زیادەڕۆیی بكرێت، كە ماوەیەك لەمەوبەر لەپەرلەمانی كوردستانەوە دەرچوو، قائیمقامی سلێمانی ئەو خانووانە ئاشكرادەكات كە تاپۆكردنەكە دەیانگرێتەوە.

لەسەر كێشەی زیادەڕۆیی لە پارێزگای سلێمانی، قائیمقامی قەزای ناوەند لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی بازیان، بەکرەجۆ، تانجەرۆ و لیژنەی یاسایی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبووەوە و ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی لە سنووری قائیمقامیەتی سلێمانی گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی دەڵێت، بەڕەچاوگرتنی ئەو یاسایەی كە لەپەرلەمانی كوردستان دەركراوە، ڕێگریی تەواو لە ھەموو جۆرە زیادەڕۆییەک دەکەن و چاوپۆشی لە ھیچ کەس و لایەنێک ناکرێت و یاساکە وەک خۆی بەسەر ھەموواندا جێبەجێدەکەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، یاسای ھەموارکراوی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە زیادەڕۆیی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کێشە و گیروگرفتی زیادەڕۆیی لە سلێمانی بەپێی یاسا چارەسەر دەکرێت.

بەپێی یاساکە ئەو خانووە نیشتەجێبوونانەی بەر لە 31-12-2020، بەشێوەی زیادەڕۆیی دروستکراون، بەرامبەر بڕێک پارە تاپۆدەکرێن و دەکرێت بەناوی خاوەنەكانیانەوە، بەڵام ھەر خانوویەک لەدوای ئەو بەروارە دروستکرابێت، نایاساییە و قەرەبووش نایانگرێتەوە، لەمەودواش ڕێگری لەھەموو جۆرە زیادەڕۆییەک دەکرێت، وەك ئەوەی ئاوات محەمەد وتی.

قائیمقامی سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە، چاوپۆشی لە ھیچ کەس و لایەنێک ناکرێت و یاساکە وەک خۆی بەسەر ھەموواندا جێبەجێ دەکەن.

بابەتی پێشتر

لێکۆڵینەوە بەریتانییەکان بۆ تاوانەکانی جەنگ لە عێراق بەبێ هیچ سزادانێک کۆتاییهات

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە دادگاییکردنی گیراوانی بادینان دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە…
Total
0
Share