فاخر شێخ تەیب:لە چەند رۆژی ئایندەدا بەشێکی شەقامی 100 مەتری دەکرێتەوە

پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای قەوان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێکی شەقامی 100 مەتری دەکەنەوە.

فاخر شێخ تەیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای قەیوان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێکی شەقامی 100 مەتری بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە کە درێژییەکەی 25 کیلۆمەترە.

 

ئەو بەشەی پرۆژەکە کە تەواوبووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەکرێتەوە پێکدێت لە یەک بەرزەپرد، پێنج ئەندەرپاس، 68 ئاوبەر و حەوت یەکتربڕ، بە کردنەوەشیان قەرەباڵغی لە شەقامەکانی ناوشاری سلێمانی بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share