بارتۆمیو لە پلانیدایە بگەڕێتەوە

سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، جوسێپ ماریا بارتۆمیو بەدووری نازانێت لە داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنییەکە کاندید بکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا جوسێپ بارتۆمیو بە “دیاریۆ ئەی ئێس”ی ڕاگەیاندووە، “حەزم بە ئاڵنگارییەکی نوێ و دیاریکراوە، لە داهاتوودا خۆم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە کاندید دەکەمەوە”.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی پێشوو هاوکاتە لەگەڵ تۆمەتەکانی ئیدارەی نوێی یانە بەسەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا، کە تیایدا ستافی بارتۆمیو بە گەندەڵی و شکستهێنان بە دۆخی دارایی یانە کەتەلۆنییەکە تۆمەتباردەکەن.

سەرۆکایەتیی نوێ ئاشکرایانکردووە، بارتۆمیو و ستافەکەی بەرپرسبوون لە دامەزراندنی پەیج و ئەکاونتی خەیاڵی بۆ سووکایەتیکردن بە یاریزانان، هەروەها داڕوخاندنی یانەکە لەڕووی داراییەوە، بڕیاریشیانداوە لە داهاتوودا سکاڵا لەسەر ستافی پێشوو تۆماربکەن.

بابەتی پێشتر

سێ جار خۆڤاكسینكردن چی لە جەستە دەكات؟

بابەتی دواتر

بنزیمە بە خەڵاتێک بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر ئامادەدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share