بنزیمە بە خەڵاتێک بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر ئامادەدەکرێت

هێرشبەری فەرەنسیی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئیسپانیای بۆ مانگی ئەیلول پێبەخشرا.

“بیگ بێنز” لەمانگی ئەیلولدا بەدرێسی ڕیاڵ مەدریدەوە توانیویەتی حەوت گۆڵ تۆماربکات و چوار گۆڵیش بۆ هاورێکانی بڕەخسێنێت، پاشان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا باشترین ئاستی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا پێشکەشکرد و ناسناوەکەی بەدەستهێنا.

کەریمی فەرەنسی یەکێکە لە پاڵێوراوەکان بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر، لەلایەن میدیاکانی مەدرید و ڕایەڵەی یانەکانی لالیگاوە پاڵپشتیدەکرێت بۆ چنینەوەی ناسناوە تاکەکەسییەکە، کە بڕیارە مانگی داهاتوو لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە پێشکەشبکرێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەخشینی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئەیلول بە ئەستێرەکەی فەرەنسا پەیامێکی ڕاستەوخۆی ڕۆژنامەنووسانی ئیسپانیا و فەرەنسا، هەروەها شارەزایانی ئیسپانیایە، کە بنزیمە شایستەی باڵۆندۆرە.

بابەتی پێشتر

بارتۆمیو لە پلانیدایە بگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

یەكێتیی ئەوروپا: هەڵسوكەوتەكانی توركیا مەترسیدارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share