پێنج یاریزانی پاریس سانجێرمان بەرامبەر مۆناكۆ یاریناكەن

ئەمشەو كاتژمێر 10:45 خولەك یاریی لوتكە لەنێوان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و مۆناكۆ لە هەفتەی هەژدەیەمی خوولی تۆپی پێی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.

پێش ئەنجامدانی ئەو یارییە، پاریس 42 خاڵی هەیە و پێشەنگە، مۆناكۆ 26 خاڵی هەیە و هەشتەمە.

لە ڕیزەكانی یانەی پاریس سانجێرمان، پێنج یاریزان بەهۆی پێكانەوە ناتوانن یاریبكەن.

هەریەك لە نێیمار داسیلڤا و سێرجیۆ ڕامۆس و جولیان دراكسلەر و نونو میندێز لە ڕیزەكانی پاریس دوورخراونەتەوە.

بریسنیل كیمپیپی بەرگریكاریش هەستی بە ئازار كردووە و ڕاهێنانەكانی بەجێهێشتووە.

ڕاگەیاندنەكان پێشبینیدەكەن پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس بۆ گۆڵچی پشت بە دۆناڕۆما ببەستێت.

لە هێڵی بەرگریش یاری بە بێرنارت و دیالۆ و ماركینیۆس و حەكیمی دەكات.

هەریەك لە یاریزانان ئدریسا گایا و ڤیراتی و فیناڵدۆم یاریدەكەن.

بۆ هێڵی هێرشبردنیش هەریەك لە یاریزانان ئیمباپی و مێسی و دی ماریا دەبینرێن.

مۆناكۆ وەرزی ڕابردوو هەردوو یاریی چوون و هاتنی لە یانەی پاریس سانجێرمان بردووەتەوە و پۆچتینۆ دەیەوێت ئەم وەرزە تۆڵەبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدڤیدێڤ دیۆکۆڤیچی له‌ ڕیکۆردێکی مێژوویی بێبه‌شکرد و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

ئه‌ستێره‌ی ڕوسی و دووه‌می ڕیزبه‌ندیی تێنسی سه‌رزه‌وی، دانیێل میدڤیدێڤ له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریکای کراوه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share