(ڤیدیۆ) ئینتەرمیلان یاری لوتکەی لە یوڤانتۆس بردەوە و میلانیشی گرتەوە

ئینتەرمیلان یاری لوتکەی لە یوڤی بردەوە و لەگەڵ میلان هاوتا بووەوە

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 18ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر یوڤانتۆس تۆمارکرد.

ئینتەرمیلان لە یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداری یانەی یوڤانتۆسی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی لوکاکۆ و هاوڕێیانی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئینتەر لە خولەکەکانی 12 و 52 لەلایەن ئارتورۆ ڤیدال و نیکۆلۆ بارێلاوە تۆمارکران.

بەهۆی ئەم ئەنجامەشەوە ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئیتاڵیا گۆڕانکاری بەسەردا هات، ئینتەرمیلان بە 40 خاڵ لە پلەی دووەمدا لەگەڵ میلانی ڕکابەری بە خاڵ هاوتا بووەوە، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ نەیتوانی لوتکە بگرێتەوە، لە بەرانبەردا یانەی یوڤانتۆس بە 33 خاڵەوە بۆ پلەی پێنجەم دابەزی.

ئەنجامەکانی تر:

ناپۆلی 6-0 فیۆرنتینا

کرۆتۆنی 4-1 بینیڤێنتۆ

ساسولۆ 1-1 پارما

ئاتالانتا 0-0 جێنەوا

بابەتی پێشتر

حەشدی شەعبی ئەو مەسیحییانە دەگەڕێنێتەوە بۆ دیالە كە ئاوارە بوون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بلباو لە بەرشلۆنەی بردەوە و بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا جامی سوپەری ئیسپانیای بەرزکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share