سێ جار خۆڤاكسینكردن چی لە جەستە دەكات؟

پسپۆڕانی تەندروستیی ئەمریكی ڕێگە بەو كەسانە دەدەن كە دوو جار خۆیان بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنای جۆری فایزەر ڤاكسینكردووە، جۆرێكی تری ڤاكسین بەكاربهێنن و كاریگەرییەكانی سێ جار خۆڤاكسینكردن ئاشكرادەكات.

بەپێی زانیارییەكان، فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی، لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی ڕێگە بەو كەسانە بدات كە دوو جار ڤاكسینی دژەكۆرۆنایان وەرگرتووە، بۆ سێیەم جار خۆیان بەجۆرێكی تری ڤاكسین بكوتن بەمەبەستی بەهێزتركردنی بەرگریی جەستەیان لەدژی پەتای كۆرۆنا.

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز، پسپۆڕانی تەندروستی لە ئەمریكا بە باشتری دەزانن سێیەم ڤاكسینیش لەهەمان جۆری ئەو دوو ڤاكسینە بێت كە كەسەكە وەریگرتوون، بەڵام گۆڕینی جۆرەكەشی بە مەرج نازانن.

وەك ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، خۆڤاسینكردن بۆ جاری سێیەم ڕۆڵی كاریگەری دەبێت لە بەرزكردنەوەی بەرگریی جەستە دژی كۆرۆنا، بەپێی ئامارەكانیش ئەو كەسانەی سێ جار ڤاكسینكراون، بەرگریی جەستەیان 76 هێندەی ئەو كەسانەی دوو ڤاكسینیان وەرگرتوون بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنز لیگ

بابەتی دواتر

بارتۆمیو لە پلانیدایە بگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووستنی تەندروست بۆ منداڵ چییە؟

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، لەبارەی نووستنی تەندروست بۆ منداڵان-ەوە دەدوێت. د. پشدەرعەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، لەبارەی نووستنی…
Total
0
Share