ئایا تۆپی ئاڵتونی بۆ بنزیمە دەبێت؟

لە ئیسپانیا و فەرەنسا، هەڵمەتێك بۆ پشتگیریكردن لە كەریم بنزیمە دەستیپێكردووە تا تۆپی ئاڵتونی پێبدرێت.

لە ئێستادا دەنگدانی ڕۆژنامەنووسان بۆ دیاریكردنی براوەی تۆپی ئاڵتونی دەستیپێكردووە و كەسایەتییە گەورەكانیش دەیانەوێت كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ دروستبكەن.

زەینەدین زیدانی فەرەنسی پشتگیری بنزیمەی هاونیشتمانی دەكات و پێیوایە شایستەی بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونە.

بەهەمان شێوە كارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێز-ی سەرۆكیش پشتگیری ئەوە دەكەن خەڵاتەكە بدرێتە بنزیمە.

ڕۆبێرتۆ كارلۆس-ی بەرازیلیش پێیوایە كەریم بنزیمە شایستەی ئەوەیە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی پێبدرێت.

ئەمە جگە لەوەی هەریەك لە ڕۆژنامەكانی ماركا و ئەی ئێس-ی ئیسپانی پشتگیریی كەریم بنزیمە دەكەن تا براوە بێت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی دەبێتەوە ناوەندی گفتوگۆ نیشتمانییەكان

بابەتی دواتر

بەشێك لە تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕاپەڕین ڕەوانەی سلێمانی دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share