گۆرێتسکا یانە گەورەکانی ئەوروپای بێهیواکرد

لیۆن گۆرێتسکا، ئەستێرەی نێودەوڵەتیی ئەڵمانیا تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن نوێکردەوە.

گرێبەستەکەی گۆرێتسکا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەسەردەچوو، چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ مەدرید، پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد خوازیاربوون بێبەرامبەر بۆندی لەگەڵدا واژووبکەن، بەڵام بەپێچەوانەی بۆچوونەکانەوە، بۆندەکەی لەگەڵ یانە باڤارییەکە نوێکردەوە.

بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن، حەسەن ساڵحەمێدزیچ لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، “ئێمە خۆشحاڵین کە جۆشوا کیمیش و لیۆن گۆرێتسکا لە پێکهاتەی یانەکەمان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بەردەوامبەن”.

گۆرێتسکا-ی تەمەن 26 ساڵ دووانەیەکی پتەوی لەگەڵ کیمیش لەبایرن و لەگەڵ هاڤێرتز لە ئەڵمانیا پێکهێناوە، و سێ جار ناسناوی بوندس لیگا و ناسناوێکی چامپیۆنس لیگی 2020ی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی تیم و شوێنی تایبەت بە تووشبووانی كەڕووی ڕەش جیاكرایەوە

بابەتی دواتر

هاوپەیمانێتییەكی نوێی ئەمریكا بووەتە خەنجەر لە پشتی فەرەنسادا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share