چیرۆکی باوک و کوڕێکی ئەفغانی لە دوو هەفتەدا هەردووکیان بە تەقینەوە لە مزگەوت کوژران

کوژرانی کوڕ و باوکێک لە دوو هەفتەدا و لە دوو تەقینەوەی مزگەوتی شیعەکاندا لە ئەفغانستان، کاردانەوەی جیاوازی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیداهێنا.

هەینی ڕابردوو عیزەتوڵا ڕەجەبیی لەکاتی نوێژی هەینیدا لە مزگەوتێکی قەندوز کوژرا، باوکیشی هەینی دواتر لە مزگەوتێکی دیکەدا کە سەرقاڵی نوێژخوێندن بوو لە تەقینەوەیەکدا کوژرا.

باوکی عیزەتوڵا، کە ناوی نیعمەتوڵا ڕەجەبییە، هێشتا خەڵکی سەردانی دەکرد، بەهۆی کوژرانی کوڕەکەیەوە، بەڵام لە تەقینەوەکەی مزگەوتێکی دیکەی شیعەکاندا خۆشی کوژرا.

برایەکی عیزەتوڵا ڕەجەبیی دەڵێت، “تاوانی ئێمەی شیعە چییە کە هێندە شەهید دەدەین، هەفتەی ڕابردوو براکەم لە قەندوز کوژرا، ئەم هەفتەیەش کە هێشتا فاتیحامان بۆ گیانی دەنارد، باوکیشم لە تەقینەوەیەکی دیکەدا کوژرا”.

دوو هەینی لەسەریەک دوو تەقینەوە لە مزگەوتی شیعەکان لە ئەفغانستان ڕوویدا، تەقینەوەکان نوێژخوێنانی مزگەوتەکانیان کردە ئامانج، دواتر لقی داعش لە ئەفغانستان بەرپرسیارێتی لە تەقینەوەکان ڕاگەیاند و دواتریش ڕێکخراوە وتی، “ئامانجیانە لە عێراقەوە تا ئەفغانستان شیعەکان بکەنە ئامانج”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: رۆژی یەکشەممە خولی چوارەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران دەستپێدەکات

میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایانکرد، رۆژی یەکشەممە، خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران لە مەسقەت،…
Total
0
Share