نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی ئاسانكاریی وەبەرهێنان بە میری قەتەر دەدات

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێوان میری قەتەر و سەرۆكی هەرێمی بڵاوكردەوە، نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەران و سەرمایەگوزاریی قەتەرییەكان بە ته‌ميم بن حه‌مه‌د دەدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ له‌ ده‌وحه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ميرى قه‌ته‌ر دووپاتیكردووەتەوە وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق ده‌ڕوانێت و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقى به‌لاوه‌ گرنگه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى بۆ‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌‌رێمى كوردستان و عيراق، به‌تايبه‌تى له‌ بواره‌كانى ئابورى و بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا ده‌ربڕى.

تەمیم بن حەمەد خۆشحاڵ بووە هه‌ڵبژاردن له‌ عيراق به‌ ئارامى به ڕێوەچوو و جه‌ختى له‌ خواستى قه‌ته‌ر بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، پوخته‌يه‌كيشى ده‌رباره‌ى دوا سه‌ردانى خۆى بۆ به‌غداد باسكرد، هيوایخواست له‌ هاتنى ئه‌مجاره‌يدا بۆ عيراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى، دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه‌ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى بكات، بۆ ئه‌مه‌ش ياساى وه‌به‌رهێنانى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ هاريكار و هانده‌ر له‌ قه‌ڵه‌مدا.

سەرۆكی هەرێم پوخته‌يه‌كيشى ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عيراق و ئه‌نجامه‌ به‌راييه‌كانى خستەڕوو، هيواىخواست حكومه‌تێكى لێبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ ژيان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاريى باشتر بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى عيراق دابينبكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، هه‌ردوولا هه‌ڵسه‌نگاندنيان بۆ بارودۆخ و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى كرد و جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه‌.

بابەتی پێشتر

قائیمقامییەتی هەولێر بە پۆلیسەوە دەست بە دابەشکردنی غاز دەکات

بابەتی دواتر

دیسانەوە سۆڵشایەر خراوەتە ناو بازنەی سوورەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خواردنی خێرای سپێناغ داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی خواردنی خێرای سپێناغی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە داخست. قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، “به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج…
Total
0
Share