دیسانەوە سۆڵشایەر خراوەتە ناو بازنەی سوورەوە

جارێکی دیکە میدیاکانی بەریتانیا ئاماژە بە دوورخستنەوەی ئولی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دەکەن.

دوای شکستی یونایتد بەرامبەر لیستەر سیتی لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی پریمەرلیگ، جارێکی دیکە میدیاکانی بەریتانیا ئاماژە بە دوورخستنەوەی سۆڵشایەر دەدەن لە پۆستی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد.

یونایتد لە دوایین سێ ڕووبەڕووبوونەوەی پریمەرلیگ بردنەوەی بەدەستنەهێناوە (دۆڕاندن بە ئەستۆن ڤێلا، یەکسانبوون بەرامبەر ئێڤەرتۆن و دۆڕاندن بە لیستەر سیتی).

لە دەستپێکی یارییەکانی چامپیپۆنزلیگ بەرامبەر یۆنگ بۆیز دۆڕاندنی تۆمارکردووە، هەروەها لە قۆناغی 32ـەوە ماڵئاوایی لە جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلیزییەکان کردووە، دوای دۆڕاندنی بەرامبەر وێستهام.

سۆڵشایەر دووردەخرێتەوە؟

سەرچاوەیەکی نزیکی یونایتد بە ماڵپەڕی “ئەتلەتیک”ی ڕاگەیاندووە، خێزانی گلایزەرس بیر لە دوورخستنەوەی ڕاهێنەرە نەرویجییەکە ناکەنەوە، بڕیاریانداوە بەردەوامی بە کارەکانی بدەن تەنانەت ئەگەر ئەنجامەکانیش بەرەو خراپتربوون بچن.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی بەڵێنی ئاسانكاریی وەبەرهێنان بە میری قەتەر دەدات

بابەتی دواتر

شارەوانیی "تووەسپی" لە سلێمانی دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share