وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی هاوپەیمانی نەسری بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی دایەوە و ڕایگەیاند، “حکومەتی ھەرێم تاكڕه‌وی و سیاسه‌تی مل پێ کەچکردن لە ژێر ھەر ناوونیشانێکدا بێت ڕه‌ت ده‌كاته‌وه”.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دژی بەیاننامەیەکی پێشوی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند، ” هاوپەیمانیی نه‌سڕ له راگه‌یانراوێكدا ئەو بڕیارانە بەبیردەهێنێتەوە کە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە بە لووتبەرزییەوە دژ بە چه‌مكه‌كانی دیموكراتی و هاوبه‌شی دەریکردبوون، ئەمەش بۆ شاردنه‌وه و داپۆشینی شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیه‌تی كه دواهه‌مینیان ئه‌و شكسته‌ی بوو کە له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تووشی ھات”.
وتەبێژی حکومەت وتوشیەتی، “گه‌لی عێراق ڕاستییەکانی بۆ ڕوون بووەوە و هه‌ڵبژارده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێكا و ئەوەی سەلماند کە ئەو سیاسه‌تە سه‌ركه‌شانه‌یە زۆر ناخایەنێت، هەروەها هه‌وڵ و خواسته سه‌ركوتكارانه‌كه‌ی شكست پێهێنا، مێژوو به درێژاییی سه‌رده‌مه‌كان، ڕاستیی شكستهێنانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌لماندووه كه بۆ تێکدانی یه‌كڕیزیی عێراق و لە پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و هه‌نووکەیی گیراونه‌ته به‌ر”.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواستی بونیاتنانی ئایینده‌یه‌كی ڕۆشن و سه‌قامگیری هەیە كه هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مەزهەبییەکان به ئاسووده‌یی له خۆی بگرێت. هه‌روه‌ها حکومەتی هەرێم، تاكڕه‌وی و دەستبەسەرداگرتن و سیاسه‌تی مل پێ کەچکردن لە ژێر ناوونیشانی زه‌ق و بریقەداردا – كه تەنانەت خاوەن بەیانەکەش باوه‌ڕی پێ نییه- ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ئەمەش بەشێکی دیکەی قسەکانی وتەبێژی حکومەتە.
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکردووە “عێراقی ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر پێویستیی به سیاسه‌تێكی عه‌قڵانی و حەکیمانەیە كه له خۆسه‌پاندن و لایه‌نگیری و زێده‌ڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز بە دوور بێت و ڕێگریی لە دەرکەوتنی خواستی دەمارگیرانە”.