فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دۆڵی باڵەیانیان بۆردومانکرد

لە بەیانیی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی باڵەکایەتیدا دەسووڕێنەوە و دۆڵی باڵەیانیان بۆردومانکردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، لە بەیانیی ئەمڕۆوە دەنگی فڕۆکەی جەنگی لە حاجی ئۆمەران و بناری قەندیلیش بیستراوە.

بەشێک لە دانیشتووانی شاری ڕانیە و ئیدارەی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەدەکەن، لە بەیانیی ئەمڕۆوە دەنگی فڕۆکەی جەنگی بیستراوە.

مانگی ڕابردوو لە ڕۆژی هەینیدا، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە هاوڵاتییەک لە گوندی هرورێ لە سنووری ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی برینداربوو.

بابەتی پێشتر

کوردێک لە فینلاند لەسەر بڵاوکردنەوەی گۆرانیی "کوردش مافیا" دەستگیركرا

بابەتی دواتر

گەنجێکی جوتیار مینێکی پێدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕنی سەموونی گوڵیا داخرا

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستییەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی سەموونی گوڵیای لە گەڕەكی رزگاری داخست و خاوەنەكەشی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی دامەزراندنەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share